بابرده له
بابرده له
ورد بیرم...

 (نه ورۆز )



نه ورۆز هاتی..؟


هه ر به خێر بیت


گه ر ده هاتی له سه ر ڕێگه ت


چه نده سه ری


بڕاوت دیت


چه نده ده ستی


پەڕاوت دیت


دیتت له شاری 


کۆبانی..


گه وره کچانی چه ک


به ده ست


چۆن ببوونه بوومه له رزه


به سه ر دوژمنانی


په ست


پێم بڵێ له شاری شه نگال 


چه نده ڕۆڵه ی هه تیوت دیت


قسه ی خۆمان بێ


مام نه ورۆز ئه مساڵ ئه تۆش


په شیمانی..


له و سه فه ره


به ڕه نگ و ڕووت


به جل وبه رگت 


جوان دیاره په ره ێشانی


سفره ی حه و سینی 


ئه مساڵمان گه ر ببینی


خۆت ده کوژی


سینی یه که مان


(سته مه)


سینی دووهه م 


(سه ر بڕینه)


سینی سێهه م


(سووتاندنه)


سینی چوواره م


(سێداره یه)


سینی پێنجه م


(سووکایه تی به به رزی ژن)


سینی شه شم


(سه غیر) و


سینی حه وته م


(سه ر گه ردانی)


مامه نه ورۆز بگه ڕیوه بۆ ڕابردوو


بۆ ئه و ڕۆژانه _با_بردوو


خۆشی مه حاله ده س که وێ


له وڵاته خوێن گرتوویه


بگه ڕێوه بۆ...ڕابردوو            "سوپاس له هاوالم بو دیاریت- ر- ب "



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:








نوشته شدهدو شنبه 31 اسفند 1398برچسب:, توسط taher.m
.: Weblog Themes By www.NazTarin.com :.